لەبارەی نۆرەگرتنی ئەلیكتڕۆنی بۆ مامەڵەی کارتی نیشتمانی  هاوڵاتیان ئاگادار دەکرێنەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە کارتی نیشتمانی نۆرەگرتنی ئەلیكتڕۆنی


Jul 27, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕەگەزنامە:لە فەرمانگەی كارتی نیشتمانی، كاتی نۆرەگرتنی ئەلیكتڕۆنی گۆڕاوە و ئیستا هاووڵاتیان دەتوانن لە كاتژمێر 10 بۆ 11ی شەو نۆرە بگرن. 

لە بەڕێوەبەرایەتیی ڕەگەزنامە و كاروباری شارستانی پارێزگای هەولێر - فەرمانگەی كارتی نیشتمانی، ئاگاداری هاووڵاتیان دەكەینەوە، كە گۆڕانكاری لە كاتی نۆرەگرتنی ئەلیكتڕۆنی (حجز الكترونی) دا كراوە، كە پێشتر لە كاتژمێر 8 بۆ 9ی بەیانی بوو، بەڵام لەمەودوا نۆرەگرتنی ئەلیكتڕۆنی دەبێتە 10 بۆ 11ی شەو." 

ئەو گۆڕانكارییە سەرجەم ئەو فەرمانگانە دەگرێتەوە، كە پەیوەستن بە نۆرەگرتنی ئەلیكتڕۆنییەوە.

کامەران کەریم