كاتی ناردنی مووچەی مانگی حەوت ئاشكراكرا

(0) / / اقتصادی / زایەڵە مووچە دارایی


Jul 28, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، وەزارەتی دارایی عێراق وردبینی لە لیستی مووچەی بەشێك لە مووچەخۆرانی هەرێمی بەكۆتاهێناوە و چاوەڕواندەكرێت لەم هەفتەیەدا مووچەی مانگی حەوت بنێرێت.

سەباح حەبیب، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ل رایگەیاند، وەزارەتی دارایی عێراق وردبینی لە لیستی مووچەی بەشێك لە مووچەخۆران بەكۆتاهێناوە و لەم هەفتەیە وەزارەتی دارایی عێراق مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دەنێرێت.

وتیشی، "تائێستا لە عێراق كۆتایی بە دابەشكردنی مووچەی مووچەخۆرانی عێراق نەهێنراوە و دوای ئەوە كۆتایی بە دابەشكردنی مووچەی مووچەخۆرانی عێراق هات، وەزارەتی دارایی عێراق دەست بە ناردنی مووچەی مانگی حەوتی مووچەخۆرانی هەرێم دەكات".

کامەران کەریم