نرخی کارەبای موەلیدەی سیتییەکان دیاریکرا

(0) / / کردستان / زایەڵە کارەبا مۆلیدەی ئەهلی موەلیدەی سیتییەکان


Jul 28, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - کاڕەبای سلێمانی ڕایگەیاند،لیژنەی باڵای دیاریکردنی نرخی کارەباى کۆمەڵگاکانى نیشتەجێبوون (ستییەکان) کۆبوونەوەیەکی سازکردو تیایدا نرخی کیلۆواتی کارەبای موەلیدەی بۆ مانگی تەمووز (7) دیاریکرد، کە بریتییە لە (258) دینار بۆ هەر کیلۆواتێک.

بەگوێرەی نرخی گازوایل لەبازاڕ و ئەو توێژینەوەیەی بۆ خەرجی موەلیدەی ستییەکان ئامادەکراوە نرخی کیلۆوات ئاوەڕێک کارەباى موەلیدەى ستییەکان بۆ ئەم مانگە (تەمووز) بریتییە لە (258) دینار.

جێى ئاماژە بۆکردنە مانگى 6 (حوزەیران) نرخى کیلۆواتێک کارەباى موەلیدەى ستییەکان (254) دینار بوو .

پێویستیشە سەرجەم ستیيەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی پابەندبن بەنرخەکەوە، بەپێچەوانەوە ئەگەر زیاتر لەو نرخە وەربگرن رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەکرێنەوە.

کامەران کەریم