کۆشکی سپی: تاکوو دڵنیا نەبینەوە لە پایبەندی ئێران بە بەڵێنە ناوەکییەکان، گەمارۆکان هەڵناگرین

(0) / جهان


Apr 18, 2021

قەبارەی فۆنت:

ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا ڕۆژی یەکشەممە لە چاوپێکەوتنێکدا ڕایگەیاند کە واشنتۆن تاکوو دڵنیا نەبێتەوە لە پایبەندی ئێران بە بەڵێنە ناوەکییەکان گەمارۆکان هەڵناگرێت.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، جەک سالیوان ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا باسی لە بنیاتنەر بوونی وتووێژەکان لە ڤیەننا کرد و ڕایگەیاند: ئێستا هەوڵی ڕاستەقینە لەگەڵ چوار ئەندامی هەمیشەیی دیکەی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەڵمانیا لەلایەک و ئێران لەلایەکی دیکەوە لەئارادایە و تەوەرەکانی هەڵگرتنی گەمارۆکان و تەوەری ناوەکی لەسەر مێزی دانووستاندن دایە.
ناوبراو کە چاوپێکەوتنی لەگەڵ بەرنامەی ڕۆژی یەکشەممەی کەناڵی هەواڵی " فاکس نێوز" دا دەکرد،وتی: "ئەمریکا تاکوو دڵنیا نەبێتەوە لە پایبەندی ئێران بە بەڵێنە ناوەکییەکان گەمارۆکان هەڵناگرێت."
وتووێژەکانی شاندە دانووستانکارەکانی ئێران و گرووپی ۱+۴ ئەمڕۆش (یەکشەممە) لە بابەت و ئاستی جیاواز درێژەی هەبوو. هەروەها کارگرووپە کارناسییەکان درێژەیان بە وتووێژەکان سەبارەت بە دوو بواری لابردنی گەمارۆکان و بابەتە ناوەکییەکان دا.