کەش و هەوای هەرێمی کوردستان گۆڕانکاری بەسەردادێت

(0) / / کردستان / زایەڵە کەشوهەوا کوردستان


Jul 28, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - کەشناسى هەرێم بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بەرزبوونەوەى تۆزێکى کەم، دەشڵێن، سبەى ئاسمان ساماڵ دەبێت و خێرایى با زیاد دەکات.

کەشناسى هەرێم بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بەرزبونوەوەى تۆزێکى کەم و خێرایى با لە نێوان ١٠ بۆ ٢٥ کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا، مەوداى بینین لە نێوان هەشت بۆ نۆ کیلۆمەتر دەبێت.

دەشڵێن، سبەى ئاسمان ساماڵ دەبێت و خێراى با زیاد دەکات.

باس لەوەش کراوە، بەپێى پێشبینییەکان ئەمڕۆ بەرزترین پلەى گەرما لە گەرمیان دەبێت، کە ٤٤ پلەیە و نزمترین پلەى گەرماش لە حاجى ئۆمەران دەبێت، کە ٢٩ پلە دەبێت.

کامەران کەریم