نێچیرڤان بارزانی لەسەر مانەوەی هێزەکانی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە ئەڵمانیا هەرێمی کوردستان


2 كاتژمێر لەمەوپێش

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - دوای ئەوەی ئەڵمانیا بڕیاریدا وادەی مانەوەی هێزەکانی خۆی لە هەرێمی کوردستان درێژبکاتەوە، سەرۆکی هەرێم لەمبارەیەوە ڕایگەیاند، بەشداری و ئامادەیی هاوبەشانمان لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە شەڕی بەردەوامی دژی تیرۆر بەرز دەنرخێنم.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، دا. عش وەکو هەڕەشەیەکی جیدی لەسەر عێراق، ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە ماوە. بەشداری و ئامادەیی هاوبەشانمان لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە شەڕی بەردەوامی دژی تیرۆر بەرز دەنرخێنم".

ئەمەش دوای ئەوە دێت، پەرلەمانی ئەڵمانیا پڕۆژە بڕیاری درێژکردنەوەی مانەوەی هێزەکانیان بۆ ماوەی 15 مانگی دیکە لە هەرێمی کوردستان و عێراق پەسند کرد. درێژکردنەوەی مانەوەی هێزەکانی ئەڵمانیا لە 1-11-2024 تاوەکو 31-1-2026 پەسند کرا.

لە پەرلەمانی ئەڵمانیا درێژکردنەوەی مانەوەی هێزەکانیان لە هەرێمی کوردستان، بە 539 دەنگی بەڵێ، بەرامبەر بە 93 دەنگی نەخێر پەسند کرا.