پەرلەمانتارێكی كورد : هاوتاكردنی مووچەی خانەنشینانی هەرێم رەنگە بكەوێتە مانگی داهاتووەوە

(0) / / اقتصادی / زایەڵە مووچەی خانەنشینان هەرێم


Jul 28, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بەزایەڵەی  راگەیاند، وەزارەتی دارایی ھەرێم لیستی مووچەی خانەنشینانی بە ھاوتاکراوی رەوانەی بەغداد کردووە، بەڵام ئەوە کارێکی ئاسان نییە و پەیوەندی بە سیستمی خانەنشینی عێراقەوە ھەیە. 

وتیشی، "رەنگە تا مووچەی مانگی ھەشت خانەنشینانی ھەرێم بە ھەمان شێوەی خۆیان مووچە وەربگرن، چونکە فەرمانبەر ھەیە لە ھەرێم کە بەپێی یاسای خانەنشینی عێراق دەبێت خانەنشین بکرێت و پێداچوونەوە بە مووچە و ئیمتیازاتەکانی بکرێت".

لە 21ی ئەم مانگە وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند، لیستی مووچەی خانەنشینانی بە ھاوتاکراوی لەگەڵ لیستی مووچەی مانگی تەمموزی فەرمانبەران رەوانەی وەزارەتی دارایی عێراق کردووە.

کامەران کەریم