چوار كارمەندی كۆمپانیایەك بەتۆمەتی دزیكردن دەستگیر دەكرێن

(0) / / اجتماعی / زایەڵە دزی کۆمەڵایەتی


Jul 29, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - بەتۆمەتی دزیكردن چوار كارمەندی كۆمپانیایەك دەستگیر دەكرێن.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند: دوای ئەوەی ئاگادار کراینەوە لەلایەن کۆمپانیایەکی پەیوەندی و ئینتەرنێتەوە، بە هەبوونی حاڵەتێکی دزینی (کێبل)، دوای تۆمارکردنی سکاڵا، لە ئەنجامی لێکۆڵینەوە تیمەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر و کۆکردنەوەی زانیاری، توانیمان بە زووترین کات شوێنی تۆمەتبارانمان دەستنیشان بکەین.
بۆیە دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوە، چوار تۆمەتبارمان بە ناوەکانی (ن. ص. ر) و (ر. ص. ر) و (م. ر. ف) و (م. ٲ. م) دەستگیر کرد، کە ئەم چوار تۆمەتبارە کارمەندی هەمان کۆمپانیا بوون.

تۆمەتباران دانیان بە تاوانەکانیاندا ناوە، بۆیە پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و لە ئێستاشدا بەپێ ماددەی (٤٤٣)ڕاگیراون و ڕێکاری یاساییان بەرامبەر دەگرینە بەر.
کامەران کەریم