پله‌كانی گه‌رما داده‌به‌زن و باران ده‌بارێت

(0) / / کردستان / زایەڵە گەرما کەشناسی


Jul 29, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: پلەی گەرما لە هەندێک ناوچە لە خوارووی 40 پلە و لە هەندێ ناوچەی دیکەیش لە سەرووی 40 پلەی سیلیزییە. خێرایی با لە 10 بۆ 25 کیلۆمەترە لە کاتژمێرێكدا. ئاراستەی با، لە باکووری رۆژئاواوە هەڵدەکات.

ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت و تۆز و خۆڵ لە هەندێک ناوچەی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بای مامناوەند هەڵدەکات؛ کە خێراییەکەی 20 تاوەکو 35 کیلۆمەترە لە کاتژمێرێکدا. پێشبینی دەکرێت، پلەی گەرما وەکو تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ هەندێک ناوچە لە خوار 40 پلە و هەندێک ناوچە لە سەرووی 40 پلەوە دەبن.
 
ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی ڕایگەیاند:  بەهۆی ئەو بایەی لە حاجی ئۆمەران و قەزای چۆمان چالاک دەبێت، پێشبینی دەکرێت باران ببارێت.

هاوکات بایەکی بەهێزیش لە
پارێزگای سلێمانی، ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین و پشدەریش هەڵدەکات."

ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای هەولێر، بە تایبەت ئەوانەی لە بەشی رۆژهەڵاتن، بایەکی بەهێز تێیاندا چالاک دەبێت.خێرایی بایەکە دەگاتە 30 بۆ 60 کم لە کاتژمێرێكدا.
 
کامەران کەریم