دوو کاتیۆشا لەنێو کفری کەوتنەخوارەوە

(0) / جهان


Apr 18, 2021

قەبارەی فۆنت:

ئێوارەی ئەمڕۆ دوو کاتیۆشا لەنێو کفری کەوتوونەتە خوارەوە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی نەبووە. قایمقامی کفریش هەواڵەکەی بۆ رووداو پشتڕاستکردەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 18-04-2021، لەکاتی بەربانگ کاتیۆشاکان کەوتوونەتە خوارەوە.
یەکێک لە کاتیۆشاکان لەنێو گەڕەکی ئیمام محەممەد کەوتووەتە خوارەوە، یەکێکی دیکەش لەنێو بازاڕی کفری کەوتووەتە خوارەوە.
 سیروان شکور، قایمقامی کفری بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "گوللەی دوو کاتیۆشاکەمان دۆزیوەتەوە، کە یەکێک لە گەڕەکی ئیمام محەممەدە و ئەوەی دیکەش لەنێو بازاڕ کەوتوونەتە خوارەوە."
 سەبارەت بە زیانەکان، قایمقامی کفری ئاماژەی بەوەدا، کە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە و "هێزەکانی ئاسایش و پۆلیس گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە."