دابەشکردنی زەوی فەرمانبەران و خانەنشیانی سنووری ماددەی 140ی دەستووریش دەگرێتەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە زەوی کوردستان کەرکوک مادەی ١٤٠


Jul 29, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێم رایگەیاند، زەوی بەسەر فەرمانبەران و خانەنشینانی سنووری ماددەی 140ی دەستوور و ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان دابەشدەكرێت.

ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێم ئاماژەی بەوەشکردووە، فەرمانبەران و خانەنشیانی حكومەتی هەرێمی كوردستان كە هەڵگری كارتی زانیاريی ناوچەكانی ماددەی 140ی دەستوور و دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستانن، دابەشکردنی زەوی دەیانگرێتەوە.

‎باسی لەوەشکردووە، نووسراویان ئاراستەی گشت وەزارەت و دەستە و فەرمانگە و دامودەزگەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كردووە بۆ ئەوەی كاری پێویست ئەنجام بدەن بە پێدانی فۆڕمی زەوی بە فەرمانبەران و خانەنشینانی حكومەتی هەرێمی كوردستان كە هەڵگری كارتی زانیاريی ناوچەكانی ماددەی 140 دەستوور و دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستانن.

ئەوەشی خستەروو، دوای گەیشتنی لیستی وەزارەت و دەستە و فەرمانگە و دامودەزگانی نەبەستراو بە وەزارەت، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار شوێنی وەرگرتنی زەوییان بۆ لە نزیكترین شوێنی نیشتەجێبوون یان بوونی زەوی بەردەست دەستنیشان دەكات.

کامەران کەریم