وردەکاری رووداوی ئاگرکەی شاخی گۆیژە

(0) / / کردستان / زایەڵە ئاگر شاخی گوێژە


Jul 29, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - بەگوێرەی زانیارییەکان، ئاگرەکە لە کاتژمێر 3ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە کەوتووەتەوە، لەلایەن تیمەکانی بەرگری شارستانی سلێمانییەوە دوای چوار کاتژمێر توانرا کۆنترۆڵبکرێت، نزیکەی 200 دۆنم پوش و پاوان سوتاون.

ئارام عەلی، وتەبێژی بەرگری شارستانی سلێمانی بەزایەڵەی ووت، بەهۆی بەهێزی رەشەباکەوە نەتوانراوە بە زووی ئاگرەکە کۆنترۆڵبکرێت و هەموو هەوڵێکیش دەدەن ئاگرەکە بە تەواوی کۆنترۆڵ بکەن تاکو تەشەنە نەکات و نەگوازرێتەوە بۆ بەشەکانی خواروی شاخەکە.

لەلایەکی ترەوە قائیمقامی سلێمانی رایگەیاند، رووبەرێکی زۆر لە سەوزایی شاخەکە زیانی پێگەیشتووە، ئەو دارانەی چوار ساڵ پێش ئێستا روواندوویانە و خزمەتیان کردووە سوتاون.

روونیکردووەتەوە، تاکو ئێستا هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە نازانرێت کە بە ئەنقەست بووە یان رووداوی تر بووە، هەر بۆیە دەست بە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەکەن.


کامەران کەریم