ئۆڵومپیای 2024/ کۆتاهاتنی کاری تیپی شمشێربازی ئێران لە بەشی تاکە کەسیدا

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش


Jul 29, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ عەلی پاکدامەن وەکوو سێهەمین وەرزشوانی ئێران دێتە ئەژمار کەوا لە بەشی تاکە کەسیدا بۆ یارییەکانی ئۆڵۆمپیای 2024 وەلاوە نرا

بە پێی ڕاپۆرتەکان عەلی پاکدامەن یاریزانی نیشتمانی بەشی شمشێربازی  ئێران و کەسی 14ی ڕێنکینگی جیهانی لە یەکەم کێبەرکێ خویدا، بەرانبەر بە نوێنەری ژاپۆنی سەرکەفتی تۆمار کرد، پاشان لە بەشی یەک هەشتمی دواین بەرانبەر بە "ئوە سانگ ئوک" کەسی سێهەمی ڕێنکینگی جیهان لە کووریای باشوور ڕووبەڕوو بوویەوە.

لەو دیدارەدا سەرەتا پاکدامەن وەپێش کەوت بەڵام لە ئەنجامدا بە ئاکامی 15 بەر 10 تووشی شکست بوو و لە بازنەی یارییەکان وەلاوە نرا.

پێشتریش موحەمەدی فتووحی و موحەمەدی رەهبەری بەرانبەر بە ڕکابەرەکانی خویان لە مەکسیک و فەڕنسە وەلاوە نرا بوون.

کەژاڵ حەمیدی