باڵەی تازە لاوانی ئاسیا/ سەرکەفتنی بێ سێ و دووی ئێران لە یەکەم هەنگاودا

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش ئێران


Jul 29, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ تیپی باڵەی تازەلاوانی ئێران لە کێبەرکێیەکانی پاڵەوانێتی تەمەن خوار 18 ساڵی ئاسیا، 3 بەر 0 ڕکابەری خۆی تووشی شکست کرد.

کێبەرکێیەکانی باڵەی پاڵەوانێتی تەمەن خوار 18 ساڵی کوڕانی ئاسیا، بەرواری 7 تا 14ی گەلاوێژ لە وڵاتی بەحرەیندا بەڕێوەدەچێت و تیپی ئێران لە کۆڕی Cدا و لە قۆناخی سەرەتایدا لەگەڵ چین، لوبنان و فیلیپین هاوکۆڕن.

یاریزانانی نیشتمانی وڵاتی ئێران لە یەکەم دیداری خۆیاندا کە وەکوو یەکەمین ئەزموونی فەرمی نێودەوڵەتی تەمەن خوار 18 ساڵیان دێتە ئەژمار ڕووبەڕووی تیپی نیشتمانی لوبنان بوونەوە و بە ئاکامی 25 بەر 18 و 25 بەر 11 و 25 بەر 10 سەرکەفتنیان تۆمار کرد.

کەژاڵ حەمیدی