بۆکسۆری نیجریا/ چوارمین دوپینگی لە ئۆڵۆمپیای 2024ی پاریس

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش نیجریا


Jul 29, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـــ تاقیکاری دوپینگی بۆکسۆری خەڵکی وڵاتی نیجریا بۆ یارییەکانی ئۆڵۆمپیای 2024پاریس پشتڕاست کرایەوە.

سینتیا ئۆگۆنسملیور خانمە بۆکسۆری خەڵکی وڵاتی نیجریا، بە هۆی ئەرێنی تاقیکاری دوپینگ لە کێبەرکێیەکانی ئەو لقە وەرزشییە و لە ئۆڵۆمپیای 2024ی پایسدا وەلاوە نرا

ئەو وەرزشوانە کە 22 ساڵ تەمەنیەتی بە هۆی بەکارهێنانی ماکی "فوروزماید" وەکوو دوپینگی ناسێندرا، ئەو کارکردی ئەو ماکە جۆرێکە کە کاریگەری ماکەکانی دیکە لەناو دەبات.
بڕیار وابوو ناوبراو ئەمڕۆ لەسەر ڕینگ لەگەڵ ڕکابەرەکانی خۆی کێبەرکێ بدات.

ناوبراو وەکوو چوارمین وەرزشوانێک دێتە ئەژمار کە تاقیکاری دوپینگی بۆ یارییەکانی ئۆڵۆمپیک پشت ڕاست کرایەوە. پێشتریش سەجادی سەهن جودۆکاری عێراقی، توغرول هان اردمیر بۆکسۆری تورکیەیی و لیسول ئێلیسا ئیوە یاریزانی تیپی نیشتمانی باڵەی خانمانی کۆماری دومینیکەن بە هۆکارگەلێک بە هەمان شێوە، بایکوت کران لەمەڕ ئامادەبوون لەو ڕووداوە وەرزشییەدا.

کەژاڵ حەمیدی