راگەیەندراوێک لە ئیدارەی گەرمیانەوە لەسەر ئەو کاتیۆشانەی ئاراستەی قەزای کفری کران
(0)
ئیدارەی گەرمیان لەسەر ئەو کاتیۆشانەی ئاراستەی قەزای کفری کران راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ئیدارەی گەرمیان ڕایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ کاتژمێر (٧:٢١) خولەک لە ناوچەی قوریچای نزیک کفریەوە دوو کاتیۆشا ئاراستەی ناو قەزای کفری کرا و بەر دوو گەڕەکی شارەکە کەوت، خۆشبەختانە جگەلەوەی ھاوڵاتیەک بە سوکی بریندار بوو، ھیچ زیانێکی دیکەی نەبوو.
لێرەوە رایدەگەینین، ئێستا باری ئەمنی کفری ئاساییە و ھێزەکانی پێشمەرگە لە شوێنێ خۆیان و لەدەوروبەری کفری جێگیرکراون و ھێزەکانی ئاسایشی گەرمیانیش بۆ پشتیوانی ھێزی پێشمەرگە لە کفریە، دەزگا ئەمنیەکانیش لێکۆڵینەوەیان لە چۆنیەتی کردەوە تیرۆریستیەکە دەستپێکردوە. ئەوەش دوپاتدەکەینەوە بەم کردەوە ترسنۆکانە، تیرۆریستان ناتوانن ئارامی و ئاسایشی کفری تێکبدەن و پشێوی دروست بکەن.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: