لەم ناوچانە پلەی گەرمی نزمدەبێتەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە گەرما پلەی گەرما کەشناسی


Aug 04, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ پەیدابوونی هەندێک پەڵەهەور لە ناوچەکانی باکووری هەرێم.

لە بارەی پلەی گەرمیی ئەمڕۆوە کەشناسیی هەرێم دەڵێت، پلەی گەرمی نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ بێجگە لە ناوچەکانی ناوەراستی هەرێم بە نزیکەى بە (1 بۆ 2) پلەى سیلیزى نزمدەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ.

باس لە ئەوەش دەکات، سبەی دووشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزێکی سووک لە ناوچەکانی باشووری هەرێم، پلەی گەرمی بەرزدەبێتەوە بە (1-2) پلەى سیلیزى بەراوورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ.

کامەران کەریم