شاخی گوێژە ناکرێتە پڕۆژەی نیشتەجێ بوون

(0) / / کردستان / زایەڵە گوێژە کوردستان سلێمانی


Aug 05, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ  بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری سلێمانی رایگەیاند، شاخی گۆیژە ناكرێتە پڕۆژەی نیشتەجێبون بەڵكو نەخشەیەك ئامادەكراوە بۆ ئەوەی بكرێتە چەند زۆنێكی گەشتیاری.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری سلێمانی لەڕاگەیەنراوێکدا کەوێنەیەکی  بۆ زایەڵە نێردراوە، بە پێویستی دەزانین هەموولایەک ئاگاداربکەینەوە ، کە شاخی گۆیژە ناکرێتە پڕۆژەی نیشتەجێبوون .

هاوکات لێرەوە رایدەگەیەنین بە پێی بەرنامەیەکی هاوبەشی نێوان  بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری سلێمانی و سەرۆکایەتی و ئەنجوومەنی شارەوانی سلێمانی ، لە ساڵانی رابردوو لیژنەیەکی هاوبەش پێکهێندراوە بۆ ئامادەکردنی نەخشەی گەشتیاری شاخی گۆیژە کە بکرێتە چەند زۆنێکی گەشتیاری و چەندین چالاکی گەشتیاری مۆدێرن و  هەمەجۆر لەخۆبگرێت بۆ ئەو مەبەستە نەخشەکە پێشنیارکراوە و  نێردراوە بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکان تا کاری پێویستی لەسەر بکرێت بۆ بەسەندکردنی .

کامەران کەریم