شەپۆلێکی گەرما عێراق دەگرێتەوە

(0) / / عراق / عیراق زایەڵە گەرما


Aug 07, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ كه‌شناسی عێراق ڕایگەیاند: شەپۆلێکی گەرما پارێزگاکانی عێراق دەگرێتەوە، کە ٥٠ پلەی سیلیزی تێدەپەڕێنێت، پێشبینیشدەکرێت لە مانگی ئەیلول شەپۆلێکی بارانبارین ڕوو لە وڵاتەکە بکات.

لە ماوەی پێنج ڕۆژی داھاتوودا، شەپۆلێکی نوێی گەرما عێراق دەگرێتەوە، کە پلەکانی گەرما زۆر بەرزدەبنەوە و ڕەنگە بەربەستی ٥٠ پلەی سیلیزی تێبپەڕێنێت، بە تایبەت لە پارێزگاکانی باشور.

ئەو شەپۆلی گەرمایە یەکەم شەپۆل دەبێت لە مانگی حوزەیرانی ڕابردووەوە، کە پلەکانی گەرما لە مانگی تەممووز و ئاب تا ڕادەیەک جێگیربوون.

لەلایەکی دیکەوە، پێشبینی و ئاماژەکان بەو ئاڕاستەیەن کە لە مانگی ئەیلولی داھاتوو، شەپۆلێکی بارانبارین ناوچەکانی ڕۆژئاوا و باکوری عێراق بگرنەوە، کە ھەورەبروسکەی لەگەڵدادەبێت، ئەوەش بەھۆی کاریگەرییەکانی دەریای سورەوە.

کامەران کەریم