فەرمانی دەستگیركردن بۆ قاسم شەشۆ بەتۆمەتی سوكایەتیكردن بە پێغەمبەری ئيسلام دەرچوو

(0) / / کردستان / زایەڵە قاسم شەشۆ


Aug 08, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - دادگای لێكۆڵینەوەی نەینەوا فەرمانی دەستگیركردنی بۆ قاسم شەشۆ فەرماندەی پێشمەرگەی كوردستان لە شەنگال ، بەتۆمەتی سوكایەتیكردن بە پێغەمبەری ئيسلام.

قاسم شەشۆ فەرماندەی هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان لە شەنگال (پارتی) لە یادی جینۆسایدی ئێزدییەكان 8/3 رایگەیاند: هەتا (محمد ) هەیە فەرمان ل سەر مە خلاس نابن.

دواتر قاسم شەشۆ روونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوەو رایگەیاند: من هیچ سوكایەتی و بێڕێزییەكم بە ئیسلام و پێغەمبەرەكەی نەكردووە، من راستیم وتووە نەك سوكایەتی بە ئیسلام. مەبەستم ئەو كەسە توندڕەوانە بووە كە دینی ئیسلامیان ئیستغلالكردووەو چەندین جار جینۆسایدی ئێزدییەكانیان كردووە.

کامەران کەریم