دادگای فیدراڵی لەبارەی یاسای فرەژنی هەرێم بڕیار دەدات

(0) / / اجتماعی / زایەڵە دادگای فیدراڵی یاسای فرەژنی هەرێم


Aug 12, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - سكاڵاكاران داوایانكردووە كۆتوبەندەكانی سەر یاسای فرەژنی هەڵوەشێنێتەوە.

دادگای باڵای فیدراڵی عێراق, یەکەم دانیشتن تایبەت لەبارەی سکاڵایەک دەکات, کە دژی مەرجەکانی فرەژنی لە هەرێمی کوردستان تۆمار کراوە.

بەگوێرەی خشتەی دانیشتنەكانی دادگاكە, ئەمڕۆ دووشەممە ، دادگای باڵای فیدراڵی عێراق, یەکەم دانیشتن لەبارەی سکاڵایەکەوە دەکات کە هەر سێ‌ پارێزەر ئاسۆ هاشم، موحسین هەرتەلی و سەردار شێخانی, دژی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان پێشکێشیان کردووە.

 سکاڵاکاران داوا دەکەن, مادەی یەکەمی هەمواری یاسای باری کەسێتی ژمارە(15)ی ساڵی(2008)ی پەرلەمانی کوردستان بە نادەستووری بناسێنێت، کە هەمواری یاسای باری کەسێتی عێراقەو دوو مەرجی ئەو یاسایەی بۆ فرەژنی راگرتووەو لەبری ئەوە(7)مەرجی داناوە.

کامەران کەریم