شەپۆلێکی گەرما ڕوو لە عێراق و ھەرێم دەکات

(0) / / کردستان / زایەڵە گەرما کەشناسی هەرێم


Aug 13, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - بەپێی پێشبینییەکان، لەڕۆژی پێنجشەممەوە شەپۆلێکی گەرما ڕوو لە عیراق و ھەرێم دەکات و چوار ڕۆژ دەخایەنێت، پلەکانی گەرماش لە چەند پارێزگایەک ٥٠ پلەی سیلیزی تێدەپەڕێنێت.

به‌پێی نەخشەکانی کەشوھەوا شەپۆلێکی بەھێزی گەرما لە ڕۆژی پێنجشەممەوە پارێزگاکانی عیراق و ھەرێم دەگرێتەوە و چوار ڕۆژ دەخایەنێت، کە کاریگەری لەسەر سەردانکەرانی چلەی ئیمام حوسێن دەبێت.

هه‌ر بەپێی نەخشەکە، پلەکانی گەرما دەگەنە ٥٠ پلەی سیلزی لەچەند ناوچەیەکی ناوەڕاستی عیراق، لە پارێزگاکانی باشوریش وەک زیقار و بەسڕە و میسان و موسەنا ٥٠ پلەی سیلیزی تێدەپەڕێنێت، پلەکانی گەرما لە ھەرێمیش بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزدەبنەوە.


کامەران کەریم