ئەمریکا: لەگەڵ ئێران ئامانجی هاوبەشمان بۆ پابەندیی بە رێککەوتنی ئەتۆمی هەیە

(0) / جهان


Apr 21, 2021

قەبارەی فۆنت:

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا  جەختی لە سەر ئەوە کردەوە کە وڵاتەکەی لەگەڵ ئێراندا ئامانجی هاوبەشیان بۆ پابەندبوون بە رێککەوتنی ئەتۆمی هەیە.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ند پرایس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دانوستانەکانی ڤیەنا لە سەر ڕێککەوتنی ئەتۆمی بە زانستی و سیستەماتیک وەسف کرد.

ناوبراو لە پرێس کۆنفڕانسێکدا لە کۆشکی سپی وێڕای بە ئەرێنی وەسف کردنی دانوستانەکانی ڤیەنا ڕایگەیاند کە ڕێگایێکی دوورودرێژ لە بەردەم دایە.

پرایس وێڕای پێشوازیی ئەمریکا لە پێکهێنانی کارگرووپی سێهەمی کۆمیسیۆنی هاوبەشی بەرجام، وتیشی: ئەمریکا هیچ ئیمتیازێک بە ئێران نادات تا ئەو کاتەی لە پابەندیی ئەو وڵاتە بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی دڵنیا نەبێت.