سەرچاوەیێکی ئاگادار: ئەمریکا بە تەنیا بە دوای هەڵپەساردنی گەمارۆکانی سەر ئێرانە نەک هەڵوەشانەوە
(0)
سەرچاوەیێکی ئاگادار لە دانوستانەکانی ڤیەنا بۆ زیندووکردنەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی ڕایگەیاند پلانی ئەمریکا بە تەنیا هەڵپەساردنی گەمارۆکانە لە سەر ئێران و ویستی هەڵوشانەوەی نییە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، سەرچاوەیێکی ئاگادار لە دانوستانەکانی ڤیەنا بە کەناڵی پرێس تی ڤی ڕایگەیاند ئەمریکا ویستی هەڵگرتنی گەمارۆکانی سەر ئێرانی نییە، بەڵکوو دەیەوێت هەڵیانپەسێرێت و لە مەودای 120 بۆ 180 ڕۆژ دریژیان بکاتەوە.
سەرچاوەکە ڕاشیگەیاند ئەمریکا بۆ داواکاریی ئێران سەبارەت بە تاوتوێ کردنی ڕاستی و دروستی هەڵگرتنی گەمارۆکان لە سەر ماوەی یەک حەوتەیی ڕەزامەندیی دەربڕیوە و ئەو پرۆسەی بۆ مامەڵەی نەوتیی 3 بۆ 6 مانگە قبووڵ نەکردووە.
ئەمە لە کاتێک دایە کە ئێران داوای هەڵپەساردنی هەموو گەمارۆکان لە بەرانبەر گەڕانەوەی بۆ پابەندییەکان لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی دەکات.
تێبينيێك بنێرە: