خاوەن پێداویستیە تایبەتییەکان دادەمەزرێنرێن

(0) / / کردستان / زایەڵە پێداویستی تایبەت دامەزراندن


Aug 17, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ سەرۆکى ئەنجوومەنى راژەى حکومەتى فیدڕاڵ رایگەیاند، لەسەرجەم قۆناغەکانى دامەزراندنى خاوەن بڕوانامە باڵاکان و دەرچووانى بەشە تەندروستییەکان گرەنتى مافى خاوەنپێداویستییەکان دەکەن و لە 5% پلەوەزیفییەکان بۆ ئەو توێژەیە.

مەحمود تەمیمى سەرۆکى ئەنجوومەنى راژەى فیدڕاڵى رایگەیاند، ئەنجوومەنى راژە گەرەنتى مافى خاوەنپێداویستییە تایبەتەکان دەکات وەک تویژێکى گرنگى کۆمەڵگە.

وتیشى، لەو دامەزراندنانەى کە لەلایەن ئەنجوومەنى راژەوە راگەیەندراوە، وەک دەمەزراندنى سێ یەکەمەکان و خاوەن بڕوانامە باڵاکان و دەرچوانى بەشە تەندروستییەکان، داواکراوە ئەوکەسانەى خاوەنپێداویستیى تایبەتن بە پێشکەشکردنى بەڵگەى سەلمێندراو لەلایەن دام و دەزگا پەیوەندیدارەکانەوە، دەتوانن بیسەلمێنن کە خاوەنپێداویستیى تایبەتن و بەگویرەى رێژەى دیاریکراو دادەمەزرێندرێن.

سەرۆکى ئەنجوومەنى راژە سەبارەت بە دامەزراندنى زیاتر لە 30هەزار هەڵگرى بڕوانامەى باڵا لە عێراق رایگەیاند، دامەزراندنەکانیان هەرێمى کوردستان ناگرێتەوە، بەڵام دەرچووانى کەرکوک و ناوچەکوردستانییەکانى دەرەوەى هەرێمى کوردستان دەگرێتەوە.

کامەران کەریم