داوا لە ھاوڵاتییان دەکرێت پەلەبکەن لە تاپۆکردنی خانووە زیادەڕۆکانیان
(0) /
زایەڵە ـ شارەوانی سلێمانی ڕایگەیاند: داوا لە ھاوڵاتییان دەکهم پەلە بکەن لە تاپۆکردنی خانووە زیادەڕۆکانیان و لەسەدا ٣٠ ی داھاتەکەی دەخرێتەوە خزمەت گەڕەکەکان.
پاڵپشت بە یاسای تایبەت بە تۆمارکردنی خانووە زیادەڕۆکان ، ڕێژەی(۳۰%) داھاتی بەدەستھاتوو لە تۆمارکردنی ئەو خانووانە خەرج دەکرێتەوە بۆ گەڕەکەکانیان.
بۆیە لەبەرژەوەندی ھاوڵاتیانی سوودمەندە خێرا بکەن لە ڕاپەڕاندنی مامەڵەکانیان، چونکە سەرەڕای ئەوەی وێنەی تۆماری خانووەکانیان پێدەبەخشرێت، لە ھەمان کاتدا سوودمەند دەبن لەو خزمەتگوزارییانەی لەڕێگەی شارەوانییەکانیانەوە پێشکەش بە گەڕەکەکانیان دەکرێت.
کامەران کەریم

تێبينيێك بنێرە: