هاتۆچۆی هەڵەبجە هۆشداری ده‌داته‌شۆفێران

(0) / / کردستان / زایەڵە هەڵەبجە


Aug 20, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی پارێزگای هەڵەبجە،پێشتر مۆڵەتی شۆفێریی نێودەوڵەتی تەنیا بۆ ماوەی یەك ساڵ دەدرا بەو كەسانەی، كە خوازیاری بەدەستهێنانی بوون، بەڵام ئێستا شۆفێران دەتوانن بۆ ماوەی یەك ساڵ و بۆ ماوەی سێ‌ ساڵیش، مۆڵەتی شۆفێریی نێودەوڵەتی بەدەست بهێنن.


چەند مەرجێك بۆ دەرهێنانی بڕوانامەی نێودەوڵەتیی شۆفێری هەیە و دەبێت خوازیاری مۆڵەتەكە جێبەجێیان بكات.


دەبێت لەلایەن خاوەن مۆڵەتی شۆفێرییەكەوە داواكارییەك پێشكەش بكرێت بۆ گۆڕینی مۆڵەتەكەی، بۆ ئەو ماوەیەی كە داوای دەكات


بۆ ئەو جۆرە مۆڵەتە ڕسووماتی تایبەت هەیە، كە بەمشێوەیە:

-50 هەزار دینار بۆ مۆڵەتی شۆفێریی نێودەوڵەتی بۆ ماوەی یەك ساڵ.

-100 هەزار دینار بۆ مۆڵەتی شۆفێریی نێودەوڵەتی بۆ ماوەی دوو ساڵ.

- 150 هەزار دینار بۆ مۆڵەتی شۆفێریی نێودەوڵەتی بۆ ماوەی سێ‌ ساڵ.

- 50 هەزار دینار لە كاتی ونبوون یان تێكچوونی مۆڵەتی شۆفێریی نێودەوڵەتی.

-10هەزار دینار كرێی خزمەتگوزاریی مۆڵەتی شۆفێریی نێودەوڵەتی.

کامەران کەریم