ڕاوێژکاری کەلتووریی ئێران لە سلێمانی؛ سوپاسی بافڵ تاڵەبانی و تەکیەی کەسنەزانی دەکەین بۆ هاوکاریی زیارەتکاران

(0) / / گفتگو / زایەڵە عاشوورا ئەربەعین سلێمانی داوود حەسەن پوور


Aug 20, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - داوود حەسەن پوور ڕاوێژکاری کەلتووریی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سلێمانی، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ ئاژانسی هەواڵی زایەڵە، سوپاسی تایبەتی سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان و تەکیەی کەسنەزانی لە سلێمانی و هەموو ئەوانەی کرد کە بە سنگ فراوانییەوە هەموو جۆرە هاوکارییەکیان پێشکەش بە زیارەتکارانی چلەی ماتەمینی ئیمام حسێن کردووە.

حەسەن پوور، وتی: سوپاس بۆ خودا ئەمساڵ لە ٢٠ی گەڵاوێژەوە بەهۆی ئەوەی هاتوچۆی زیارەتکاران لە دەروازەی سنووریی باشماخەوە کە بە شێوەی ٢٤ کاتژمێری کراوەیە بەرەو موکبی ئێرانیان لە سلێمانی یان هەمان موکبی حەزرەتی محمەمەد رسول اللە بە ئاسانی و بێ هیچ گرفتێک و بێ بەرانبەر بوو و لەچاو ساڵەکانی پێشوو پێشوازییەکی بەرچاوتر کرا.

ئاماژەی بەوەش دا: یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان وەکوو لایەنی دەسەڵاتداری ناوچە، تێچووی هاتوچۆی زیارەتکارانی وەئەستۆ گرت و تاوەکوو ئێستاش بەردەوامە. هەروەها تەکیەی تەریقەتی کەسنەزانی هەموو توانایەکی خستەکار بۆ خزمەت بە زیارەتکاران. ئەمساڵ سێهەمین ساڵە کەوا شوێنی حوانەوە و دیکەی پێداویستییەکانی زیارەتکاران بە تەواوەتی دابین دەکات.

ڕاشیگەیاند؛ بەڕێز غوڵامڕەزا ئەبازەری راوێژکاری کەلتوریی ئێران لە بەغدا لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵی ڕووداو بە شێوەی فەرمیی سوپاسی یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان و بەڕێز بافڵ تاڵەبانی و هەروەها سەرۆکی تەریقەتی کەسنەزانی و تەکیەی کەسنەزانی کرد.

حەسەن پوور پێشبینی ئەوەشی کرد کە هاتوچۆی زیارەتکاران سێ بۆ چوار ڕۆژی داهاتوو بەردەوام بێت و وتیشی: خۆشبەختانە تا ئێستای لەگەڵ بێت هیچ کێشەیێکی ئەوتۆ نەهاتۆتە پێش و زیارەتکاران بۆ گەیشتن بە کەربەلا لە هەرێمی کوردستانەوە هیچ کێشە و گیر و گرفتێکیان نەبووە و کارەکانی ئەمساڵ بۆ مەراسیمی چلەی ماتەمینی ئیمام حسێن زۆر بەدیسیپلین و باشتر بەڕێوەچوو.