دەنگی تەقینەوەی بەهێز لە گەورەترین ناوەندی ئەتۆمی ئیسرائیل

(0) / جهان


Apr 22, 2021

قەبارەی فۆنت:

سەرچاوەکانی هەواڵ بڵاویان کردەوە کە سەرلەبەیانیی پێنجشەممە دەنگی تەقینەوەی بەهێز لە نێزیکی دامەزراوەی ئەتۆمی دیمۆنای ئیسرائیل بیستراوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ڕووسیائەلیەوم وردەکاریی زیاتری لەمبارەیەوە بڵاونەکردەوە.
کەناڵی مەیادین ڕایگەیاند زەنگی ئاگادارکردنەوە لە نێزیک شارۆچکە جوونشینەکانی دەورووبەری ناوچەی غەلافی غەزە لێدراوە.
ئەم کەناڵەش هۆکاری ئەم ڕووداوەی بڵاونەکردۆتەوە، بەڵام زەنگی ئاگادارکردنەوە هەمیشە لە کاتی هاویشتنی مووشەک یا خود ڕۆکێت لە کەرتی غەزەوە لێی دەدرێت.
ڕادیۆ کانی ئیسرائیل و ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتێرز بە گێڕانەوە لە گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل بڵاویان کردەوە کە زەنگی ئاگادارکردنەوە لە ناوچەی ئەبووقەرینات لە نەقەب نێزیک بە دامەزراوەی ئەتۆمی دیمۆنا لێدراوە و لێکۆڵینەوەکان لەمبارەیەوە بەردەوامە.
ئەم هەواڵە چەند کاژێر پاش ئەوە بڵاوبووەوە کە سەرچاوەکانی هەواڵی ئیسرائیل بڵاویان کردەوە تەقینەوەیێکی بەهێز لە کارگەی بەرهەمهێنانی چەک و ناوچەیێکی هەستیاری ئەمنیی لە ناو جەرگەی ئیسرائیل ڕووی داوە.
ئیسرائیلییەکان ڕایانگەیاند تەقینەوەکە بە هۆی هەڵەی هێزەکان لە کاتی ئەنجام دانی تاقی کردنەوە لە کارگەیێکدا ڕووی داوە.