سێ کەس لە ڕووداوی هاتوچوو لە جادەی مەریوان سووتان

(0) / اجتماعی


Apr 22, 2021

قەبارەی فۆنت:

بەرپرسی مانگی سووری ناوچەی سەوڵاوای سەر بە مەریوان رایگەیاند لە ڕووداوێکی هاتووچوی جادەی سنە- مەریوان، سێ کەس سووتان و گیانیان لە دەست دا.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، هورامان عوسمان زادە وتی کە ئۆتۆمبێلێکی جۆری بیجۆی 206 لە جادەی مەریوان- سنە لە نێزیکی سەوڵاوا خۆی کێشاوەتە بارهەڵگرێک و بە هۆی ئەوەی خێرایی زۆر بووە دەسبەچی دوای پێکادانەکە، گڕی گرتووە.

وتیشی سێ سەرنشینی بێجووەکە لەم ڕووداوەدا سووتان و گیانیان لە دەست داوە.