بەدەست هێنانی پلەی جێگری پاڵەوانێتی زۆرانی جیهانی لە لایەن خانمە وەرزشوانانی ئێرانەوە
(0) /
زایەڵە ـــ خانمانی وەرزشوانی نیشتمانی ئێران، لە کێبەرکێیەکانی جیهانی زۆراندا پلەی جێگری پاڵەوانیان بەدەست هێنا.
کێبەرکێیەکانی جیهانی زۆران بە ئامادەبوونی 34 وڵاتی جیهان بەرواری 1 تا 6 خەرمانان لە کۆمەڵەی وەرزشی بیشککی قریزستان بەڕێوەچوو و لە کۆتایی ئەو کێبەرکێیانەدا یاریزانانی نیشتمانی وڵاتی ئێران بە بردنەوەی 1 نیشانی زێڕ و دوو نیشانی زێو و دوو نیشانی بۆڕۆنز، کاری خۆیان کۆتا هێنا.
لە بەشی خانمانیشدا تیپی نیشتمانی خانمانی ئێران، بە هۆی بەدەست هێنانی یک نیشانی زێڕ و یەک زێو و یەک بۆڕۆنز پلەی جێگری پاڵەوانێتی بەدەست هێنا.
تیپی نیشتمانی قرقیزستان لەسەر سەکۆی پاڵەوانێتی و پاشان تیپی ئۆزبەکستانیش لەسەر پلەی سێهەم جێگیر بوون.
کەژاڵ حەمیدی
تێبينيێك بنێرە: