تێنیسی ئازادی ئەمریکا؛ جوکوڤیچ گەیشتە خولی دووهەم

(0) / / ورزش / زایەڵە تێنیس نواک جوکوڤیچ


Aug 28, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـــ نواک جوکوڤیچ گەیشتە خولی دووهەمی کێبەرکێیەکانی تێنیسی ئازادی ئەمریکا.
 
نواک جوکوڤیچ ئەستێرەی تێنیسی جیهان لە یەکەم کێبەرکێ خۆیدا، لە یارییەکانی ئۆپێنی ئەمریکا بەرانبەر بە ڕکابەری خۆی سەرکفتنی تۆمار کرد
 
ناوبراو لە دیداری یەکەمی خویدا بەرانبەر بە ڕادۆ ئالبۆت ڕووبەڕوو بوویەوە و بە ئاکامی 3 بەر 0  بوو بە براوەی یەرییەکە.
 
خاوەنی 24 پلەی پاڵەوانی گرەند ئسلیم بەیانی لە دووهەمین کێبەرکێ خویدا لەگەڵ لازلو دیجر کێبەرکێ دەدات.
 
جوکوڤیچ پاش ئەو بردنەوە گوتی: من ویستم یارییەکە ئەو جۆرەی کە دەمهەوێت دەست پێبکەم و پێم وابێ ئەو کارەشم ئەنجام دا هەنێ ناهەمواری هەمیشە بوونی هەیە و ئاساییە و من هێشتاکوو خەریکم ڕێگەی نوێ دەدۆزمەوە.
 
کەژاڵ حەمیدی