۱۳ کارتۆن خورمای بەسەرچوو لە هەڵەبجە دەستی بەسەردا گیرا
(0)
۱۳ کارتۆن خورمای بەسەرچوو لە هەڵەبجە دەستی بەسەردا گیرا.
بەپێی ڕاپۆرتی ایەڵە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە بڵاوی کردەوە، لە درێژەی کاروچالاکیەکانی لیژنەکانی چاودێری تەندروستی بۆ بازاڕو شوێنە گشتیەکان ئەمڕۆ بەرواری ۲۲ ی نیسانی ۲۰۲۱ لیژنەکانی چاودێری تەندروستی سەربەبەڕێوبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی هەڵەبجە بەهاوکاری بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور و بازگەی زەمەقی دەستیان گرت بەسەر خواردنی ماوەبەسەرچوو.
لەوانەش ۱۳ کارتۆن خورمای نەشیاو چەندین پارچە نانی بەسەرچوو دەستی بەسەرداگیرا.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: