۱۳ کارتۆن خورمای بەسەرچوو لە هەڵەبجە دەستی بەسەردا گیرا

(0) / اجتماعی


Apr 22, 2021

قەبارەی فۆنت:
۱۳ کارتۆن خورمای بەسەرچوو لە هەڵەبجە دەستی بەسەردا گیرا.

بەپێی ڕاپۆرتی ایەڵە، بەڕێوەبەرایەتی  گشتی تەندروستی هەڵەبجە بڵاوی کردەوە، لە درێژەی کاروچالاکیەکانی لیژنەکانی چاودێری تەندروستی بۆ بازاڕو شوێنە گشتیەکان  ئەمڕۆ بەرواری ۲۲ ی نیسانی ۲۰۲۱ لیژنەکانی چاودێری تەندروستی سەربەبەڕێوبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی هەڵەبجە  بەهاوکاری بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور  و بازگەی زەمەقی دەستیان گرت بەسەر خواردنی ماوەبەسەرچوو.

 لەوانەش ۱۳ کارتۆن خورمای  نەشیاو چەندین پارچە نانی بەسەرچوو دەستی بەسەرداگیرا.

کامەران کەریم