قەدەغەی هاتووچۆ لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیەندرا

(0) / / کردستان / زایەڵە قەدەغەی هاتوچۆ کوردستان عێراق سەرژمێری


Sep 01, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - ئەنجومەنی باڵای دانیشتوان بە سەرۆكایەتیی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق:

سەپاندنی قەدەغەی هاتوچۆ لەسەرتاسەری عێراق لە رۆژی 20و 21ی تشرینی دووەمی داهاتوودا، بەمەبەستی ئەنجامدانی سەرژمێریی دانیشتوان.

چارەسەركردنی پێداویستییەكان لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستاندا سەبارەت بە راهێنانی كارمەندانی سەرژمێریی بۆ پرۆسەی ژمارەپێدان و سنورداركردنی ژمارەی ئەندامانی خێزان.

پشتیوانی هەردوو وەزارەتی پەروەردەو خوێندنی باڵا بۆ پرۆسەی سەرژمێریی لەرێگەی ئامادەكردنی هۆڵەكانی خوێندن بۆ راهێنان هەروەها سەنتەرەكانی لاوان لەلایەن وەزارەتی وەرزش و لاوانەوە.

پەلەكردن لە دابینكردنی پێداویستییە دارایی و تەرخانكراوەكانی تایبەت بە پرۆسەی سەرژمێریی.

میوانداریكردنی سەرۆكی دەستەی ئامار لە كۆبوونەوەی لیژنەی باڵای هەماهەنگیی نێوان پارێزگاكان.

تاوتوێكردنی هەمواری یاسای خوێندنی ناچاریی ژمارە 118ی ساڵی 1976 هەروەها پاڵپشتیكردن لە دەزگای جێبەجێكاری نەهێشتنی نەخوێندەواریی لە پارێزگاكان و تەرخانكردنی دارایی پێویست بۆی.

کامەران کەریم