ئەدهەم بارزانی: هەر کەس و لایەنێک بتوانێت ئەم دۆخە چەقبەستووە سیاسیە ڕاست بکاتەوە پشتیوانی لێدەکەین

(0) / / کردستان / زایەڵە ئەدهەم بارزانی کوردستان


Sep 12, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ئەدهەم بارزانی سیاسەتمەداری کورد لە لێدوانێکی تایبەتدا ڕایگەیاند، هیوادارین هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە وادەی خۆیدا ئەنجامبدرێت و زیاتر دوانەخرێت، ئەگەریش لەو وادەی دیاریکراوە ئەنجامدرا ئومێدەوارین هەموو لایەنەکان ئەنجامەکەی قبوڵ بکەن و دەسەڵات بە شێوەیەکی ئاشتیانە دەستاو دەست پێبکەن.


لەبارەی ئەگەری بەشداری نەکردنیان وەک قەوارەیەکی سیاسی لە هەڵبژاردنەکە ئایا پشتیوانی لە چ لایەن و کەسانێک دەکەن، ئەدهەم بارزانی ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، لە سەروبەندی نزیک بوونەوەی پرۆسەی هەڵبژاردن ڕاوبۆچوونەکانی خۆیان لەو بارەیەوە ئاشکرا دەکەن.

دەشڵێت، هەر کەس و لایەنێک لە خزمەت گەل و نیشتیماندا بێت و بتوانێت ئەم دۆخە چەقبەستووە سیاسیەی کە 32 ساڵە هەیە ڕاست بکاتەوە پشتیوانی لێدەکەین و “تای تەرازوو” بە دەنگەكانی ئێمە گرانتر دەبێت و ھاوكێشەكان دەگۆڕدرێن بۆ ئەو حزب و لایەنەی دەنگمان دەخەینە پاڵ دەنگیان.