تۆڕی شاخەوانی کوردستان گەشتێکی بەردەوانی سازدا بۆ پیرانشار
(0) /
زایەڵە ــــ تۆڕی شاخەوانی کوردستان بە بەشداری 5 ئەندامی چالاک گەشتێکی بەردەوانی سازدا لە شاری پیرانشار.
دەستەی ڕاگەیاندنی تۆڕی شاخەوانی کوردستان: تۆڕی شاخەوانی کوردستان لەسەر بانگهێشتی مامۆستا محەمەد ئەمین تیمێکی ( 5 ) کەسی لە بەردەوانانی هەرێمی کوردستان روویانکردە پیرانشار و بەردەشوتیان, بۆ کاری بەردەوانی و فێرکاری تەکنیکیەکانی بەردەوانی.
بەشی ڕاگەیاندن ئاماژەی دا: بەرنامەکە دوو رۆژی خایاند، هاوڕێیان توانیان لە کانگای پڕ زانست و زانیاری مامۆستا و هاوڕێکانی سوودمەندبن وەک هەمیشە سوودمان لە توانا و زانست و زانیاریەکان بینیوە.
بەشی ڕاگەیاندن وتیشی: تۆڕی شاخەوانی سوپاس و پێزانینی هەیە بۆ هەوڵ و ماندووبوونی هاوڕێیانمان هیوای پێشکەوتنی زیاتریان بۆ دەخوازین هەمیشە ئەوەی بە هەوڵ و ماندووبوونیان وەریانگرتووە بێ بەرامبەر بەخشیویانە بە فێرخوازان لەپێناو پێشکەوتنی رەوتی شاخەوانی و بەردەوانی بە شێوازی درووست.
تێبينيێك بنێرە: