سەرکەفتنی 3 نوێنەری ئێران بۆ بەشی فیناڵی یارییەکانی خلیسکانی جیهانی

(0) / / ورزش / زایەڵە کوردستان خلیسکان


20 كاتژمێر لەمەوپێش

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ سێ نوێنەری وڵاتی ئێران گەیشتنە یاری کۆتایی یارییەکانی خلیسکێنەی جیهان.

  لە زاری پەیوەندییە گشتییەکانی فیدراسیۆنی خلیسکێنەی سەر بەفر ، لە بەردەوامی یارییەکانی خلیسکێنەی جیهاندا کە ئیتاڵیا میوانداریی دەکات ، مەهدی حەیدەر وەک تاکە نوێنەری ئێران لە تەمەنی گەنجاندا کە بە 10 هەزار خاڵە ڕووبەڕووی ڕکابەرەکانی بۆتەوە و دواجار توانی مۆڵەتی سەرکەوتن بۆ یاری کۆتایی بەدەست بهێنێت و بگاتە ئاستی پێویست.

هەر لەو ماددەیەدا و له بەشی کچاندا هەریەک له یاریزانان، ئاسما شەریف یەلمە و زەهرا بورجیان برۆجێنی وەک نوێنەرانی ئێران توانیان لە دوای سەرکەوتن لە قۆناخی یەکەمدا، سەرکەون بۆ قۆناخی یاری کۆتایی

پێشتر ڤیانا عەزیمی توانی بگاتە 16 یەکەمی جیهان لە بەشی ماددەی وان لەپ و لە ریزی تەمەنی لاواندا.

کەژاڵ حەمیدی