ڕوئینگی خوار 23 ساڵی ئاسیا؛ ئێران پلەی سێهەمی بەدەست هێنا

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش کوردستان


20 كاتژمێر لەمەوپێش

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ ئێران پلەی سێهەمی کێبەرکێیەکانی ڕوئینگی پاڵەوانێتی تەمەن خوار 23 ساڵی لاوانی ئاسیای بەدەست هێنا.

پێشبڕکێیەکانی ڕوئینگی پاڵەوانێتی تەمەن خوار 23 ساڵی لاوانی ئاسیا، بەرواری 21 تا 24ی خەرمانان لە شاری شنیانگی چین بەڕێوەچوو کە تیپی ئێران  بە 5 وەرزشوان و 2 ڕاهێنەری بەشداری ئەو کێبەرکێیانەی کرد.

143 وەرزشوان لە 19 وڵاتی جیهان بەشداری ئەو کێبەرکێیانەیان کرد.

تیپی نیشتمانی ڕوئینگی ئێران پێکهاتە لە 5 وەرزشوان لە 5 بەشی کێبەرکێیەکاندا ئامادە بوو و ئاکامی هەواڵەکانی بوو بە تۆمارکردنی 4 نیشانی زێڕ و زێو.

تیپی نیشتمانی ئێران لە کۆتایی کێبەرکێیەکاندا بە 3 مەدالیای زێڕ و یەک مەدالیای زێو پلەی سێهەمی بەدەست هێنا، چینی میواندار بە 13 مەدالیای زێڕ و 2  زێو و 2 بۆڕۆنز لە ڕیزی یەکەمدا جێگیر بووە و ئوزبەکستان بە 3 مەدالیای زێڕ و 3 زێو و 5 بۆڕۆنز لەسەر پلەی دووهەمی ئەو کێبەرکێیانەدا جێگر بوو.

کەژاڵ حەمیدی