یەکسانبوونی پاڵەوانی ئاسیا لەگەڵ تیپی ئەلشرتەی عێراق

(0) / / ورزش / زایەڵە ئاسیا عێراق


19 كاتژمێر لەمەوپێش

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ یەکەم وەرزی خولی هەڵبژاردەی ئاسیا بە دوو یەکسانبوون دەستیپێکرد.

 لە یارییەکانی هەفتەی یەکەمی خولی نایابی ئاسیا شەوی دووشەممە دوو یاریی بە یەکسانبوون کۆتاییان پێهات سەرەتا، عەینی ئیماراتی پاڵەوانی دوایین خولی یانەی پاڵەوانەکانی ئاسیا لە یاریگای خۆیدا بە 1-1 بەرامبەر بە تیپی قەتەر ئاکامێکی یەکسانی بوو.

گۆڵی یەکەمی یارییەکە لە خولەکی 45 لەلایەن ئەکرەم عەفیفەوە تۆمارکرا و پالاسیۆس لە خولەکی 80 گۆڵی یەکسانبوونی بۆ عەین تۆمارکرد.

له یارییەکی دیکەی خولی نایابی ئاسیا ئەمشه و له یاری نێوان یانەی ئەلشرتەی عێراقی و یانەی ئەلنەسری سعودیه ئەنجامەکه بوو بە  بەرامبەربوونی 1-1 له خولەکی 14دا سوڵتان ئەلغەنام گۆڵی یانەی نەسری تۆمارکرد و دوای 10 خولەک محەمەد داود گۆڵی میوانداری له گۆڵی یانەی بەرامبەر تۆمارکرد.
 ڕۆناڵدۆ لەم یارییەدا یاوەری یانەی نەسر نەبوو.

کەژاڵ حەمیدی