لەبارەی پشووی فەرمانبەر و ئەفسەر و کارمەندانی هێزەکانی ناوخۆ بڕیار درا
(0) /
زایەڵە -هێمن میرانی، ئەندامی ژووری عەمەلیاتی سەرژمێریی دانیشتووان لە هەرێمی کوردستان،بە مەبەستی تەواوکردنی پرۆسەی سەرژمێریی؛ "پشووی فەرمانبەر و ئەفسەر و کارمەندانی هێزەکانی ناوخۆ تاوەکوو 10ی کانوونی یەکەم درێژ دەکرێتەوە بۆ ئەوانەی گەڕاونەتەوە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان (ناوچەکانی ماددەی 140) بۆ ئەوەی فۆرمی دووەم لە دوای قەدەغەی هاتوچۆ پڕ بکرێتەوە".
لە دوای تەواوکردنی فۆرمی یەکەم کە لە چوارشەممە و پێنجشەممە پشتڕاست کرایەو، قۆناغێکی دیکە دەست پێ دەکات کە زانیاری زیاترە و پێویستە لایەنی کەم یەکێک لە ئەندامانی خێزان لەو شوێنانە بمێننەوە و هەموو بەڵگەنامەکانی ئەندامانی خێزانیان لا بێت و فۆرمی دووەم بە دروستی پڕ بکەنەوە".
حکوومەتی هەرێمی کوردستان پشووی ئەو کەسانە بە کراوەیی دەهێڵتەوە، تا ئەو کاتەی تەواوی پرۆسەی سەرژمێریی تەواو دەبێت".
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: