پیازا : خەونی من ئەوەیه ئێران له ڕیزی 8 هه ڵبژاردەی جیهاندا بێت

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش ئێران تۆپی پێ مووچە کوردستان


7 كاتژمێر لەمەوپێش

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـــ ڕاهێنەری هەڵبژاردەی تۆپی بالەی ئێران گوتی "یەکەم هیوا و خواستم ئەوەیە هەڵبژاردەی ئێران ببێتە ڕیزی هەشت هەڵبژاردەی یەکەمی جیهان.

دوای 24 کاتژمێر لە کۆتاییهاتنی گرێبەستەکەی لەگەڵ فیدراسێۆنی تۆپی بالەی هۆڵەندا ڕۆبێرتۆ پیازا گرێبەستێکی نوێی لەگەڵ فیدراسیۆنی تۆپی بالەی ئێران واژۆ کرد کە بەگوێرەی ئەو ڕاهێنەرە تاوەکو ئۆڵۆمپیادی 2028 دەبێتە ڕاهێنەری هەڵبژاردەی نیشتمانی تۆپی بالەی ئێران.

پیازا سەرکردایەتی هەڵبژاردەی نیشتمانی تۆپی بالەی ئێرانی گرتە دەست لە کاتێکدا ئێران لە ڕیزبەندی فیراسیۆنی جیهانیدا لە پلەی پانزەیەمە و پێگەیەکی نێودەوڵەتی شایستەی نییە لەنێو زلهێزەکانی جیهاندا. ئەم مەرجانە بۆ پیازا قبوڵ ناکرێت.

ڕۆبێرتۆ پیازا دوای وەرگرتنی سەرکردایەتی هەڵبژاردەی تۆپی بالەی ئێران لە لێدوانێکی کورتدا گوتی " یەکەم هیوا و خواستم ئەوەیە هەڵبژاردەی ئێران لەنێو هەشت هەڵبژاردەی یەکەمی جیهاندا بێت.

ڕاهێنەری ئیتاڵی تەمەن 55 ساڵ گوتی "هێشتا زووە قسە لەسەر یاریزانانی هەڵبژاردەی ئێران بکەین. زۆربەیان لە خولە جیاوازەکاندا یاری دەکەن و دەبێت بۆ هەر پێگەیەک باشترینیان هەڵبژێرین.

یەکەم گۆڕەپانی فەرمی پیازا لەگەڵ هەڵبژاردەی ئێران خولی نەتەوەکانی 2025 و پاشان پاڵەوانێتی جیهانی 2025 دەبێت لە فلیپین.

کەژاڵ حەمیدی