ڕۆحانی: تیرۆریستانی ئابووریی دژی گەلی ئێران بە سەرشۆڕییەوە ڕووخان

(0) / ڕۆحانی زایەڵە حەسەن ڕۆحانی تیرۆر


Jan 13, 2021

قەبارەی فۆنت:

سەرۆک کۆماری ئیسامی ئێران، شکست و ڕووخانی ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ لە ئەمریکای بە هێمای شکستی سیاسەتی گوشار و تیرۆری ئابووریی دژی گەلی ئێران وەسف کرد.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران چوارشەممە 13ی كانونی دووه‌می 2021 لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران، کۆتایی هاتنی سەرشۆڕانەی دەسەڵاتی ترەمپی بە کۆتاییەکی خراپ زانی بۆ تاکڕەی و ڕەگەزپەرەستی و پێشێل کردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان.
وتیشی: ئەم ڕۆژانە، بە تەنیا کۆتایی ئیدارەیەک نییە، بەڵکوو شکستی سیاسەتی گوشار و تیرۆریسمی ئابووری دژی گەلی ئێرانە.
ئاماژەی بەوەش دا: گەلی ئازیز و خۆڕاگری ئێمە لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا لە بەرانبەر ئەم تیرۆریستە گەوەریە بەرخۆدانیان کرد  و سەرەڕای ئەوەی دەیانویست لە ماوەی سێ مانگ دا حکوومەتی ئێران بڕوخێنن، بەڵام خۆیان بە سەرشۆڕییەوە ڕووخان و کۆتاییان هات.
ڕۆحانی وتیشی: زۆر گرینگە لە ڕۆژێکدا کە گەلی ئێران هەست بە سەرکەوتن لە بەرانبەر گوشار و تیرۆر دەکات، گەلی ئەمریکا تووشی شکستیێکی گەورە لە ژیانی کۆمەڵایەتی و سیاسی هاتوون.
کۆتایی/.