لەبارەی دابەشکردنی شوقە بە کارمەندانی کەرتی تایبەت بڕیار دەدرێت

(0) / / اقتصادی / زایەڵە کوردستان کەرتی تایبەت شوقە عێراق


Oct 06, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - ئیستەبرەق سەباح، وتەبێژی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی عێراق: بەنگین ڕێکانی، وەزیری ئاوەدانکردنەوە لەگەڵ ئەنجومەنی نیشتمانیی بۆ نیشتەجێکردن کۆبووەوە، بەمەبەستی تاوتوێکردنی پێشنیازێک کە تایبەتە بە سوودمەندکردنی کارمەندانی گەنجی کەرتی تایبەت لە یەکەکانی نیشتەجێبوون.
 پێشنیازەکە، ئەو یەکانە دەگرێتەوە کە وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە دروستیان دەکات لەگەڵ ئەو کۆمەڵگە نوێیانەی لە بەغدا و پارێزگەکانی دیکە جێبەجێ دەکرێن.
 ئامانج لە پێشنیازەکە هاندانی گەنجانە بۆ کارکردن لە کەرتی تایبەت و کەمکردنەوەی ئەو گوشارانەی بۆ دامەزراندن لەسەر حکومەت دروست دەبن.
 وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە پێشنیازەکەی بۆ ئەنجومەنی وەزیران ناردووە و لە ئەگەری پەسەندکردنیدا دەست دەکرێت بە دانانی مەرج و ڕێکارەکانی سوودمەندبوون لەو پرۆژەیە.
کامەران کەریم