لە سلێمانی 25 هەزار پارچە زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دابەشدەکرێت
(0) /
زایەڵە ـ لەیلا عومەر سەرۆکی شارەوانی سلێمانی دەڵێت: "دوای ئەوەی بەپێی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران دابەشکردنی زەوی کراوەتەوە، دەستبەجێ لیژنەیەکی باڵامان پێکهێنا بۆ ئەوەی فەرمانبەران سودمەند بن و بەخۆشحاڵییەوە لە بەڕێوەچوونی پرۆسەکەدا جیاوازی لەنێوان کەسدا نەکراوە".
وتیشی: تیمەکانمان لەم ماوەیەدا شەو و رۆژیان خستە سەر یەک بۆ ئەوەی رێکارەکان بەزووی ئەنجامبدرێن و تاکە ئامانجیشمان سودمەندبونی فەرمانبەرانە لەم پرۆسەیە کە ماوەیەکی زۆرە دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا راگیراوە.
زەوییەکان لە ماستەرپلاندان و لە سێ شوێنی جیای پارێزگای سلێمانین، رووبەری هەر زەوییەک 200 مەتر دەبێت و سەرجەم رێکارەکان گیراوەتە بەر.
کامەران کەریم

تێبينيێك بنێرە: