دووەمین پێشانگای نێودەوڵەتی گەشتیاری سلێمانی کرایەوە
(0) /
زایەڵە - سەرلەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ۱٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤، بە ئامادەبوونی پارێزگاری سلێمانی و لێپرسراوی دەستەی گەشتوگوزار و بەرپرسانی ژووری بازرگانی ئەم پارێزگایە، محەمەد مەحمودیان، سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران، نوێنەرانی کۆمپانیا عێراقی، ئێرانی و بیانیەکان و ئارەزوومەندای بەشداری کردن لەم روداوە، دووەمین پێشانگای نێودەوڵەتی گەشتیاری سلێمانی کرایەوە.
سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران وێڕای بەشداری کردن لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی ئەم بۆنەیە، لەگەڵ پارێزگاری سلێمانی سەردانی غورفە ئێرانیە بەشداربووەکانی پێشانگاکەیان کرد و لە نزیکەوە لەگەڵ ئێرانییەکانی بەشدار لەم پێشانگایە قسەی کرد و لە پڕۆسەی بەڕێوەچوونی پێشانگاکە و بواری چالاکییەکانی کۆمپانیاکان ئاگادار کرایەوە.
تێبينيێك بنێرە: