لیگی نایابی ئاسیا؛ ئەلهیلال بە 5 خاڵەوە ئامادە دیدارە لەگەڵ ئستقلال

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش


2 كاتژمێر لەمەوپێش

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ له درێژەی هەفتەی سێیەمی قۆناغی گرووپەکانی خولی نایابی ئاسیا یانەی هیلال له یارییەکی پڕ گوڵ، بەرامبەر بە یانەی عەینی ئیماراتی بردەوە تاکوو خۆی تەیار کات بۆ  ڕووبەڕووبوونەوەی لەگەڵ  یانەی ئیستقلال.

لەدرێژەی هەفتەی سێیەمی قۆناغی گرووپەکانی خولی نایابی ئاسیا ، هیلال میوانی یانەی عەین بوو لەئیمارات و بەئەنجامی 5-4 یارییەکەی بردەوە، لەم یارییەدا ڕینان لۆدی لە خولەکەکانی 26 ، میلینکۆڤیچ ساڤیچ 2+45، سەلیم دەوسەری 45+5، 65 و 75 خاڵیان بۆ هیلال تۆمارکرد.

هەروەها سوفیان ڕەحیمی بە 39 و 67 و 90+6 و سەنابریە گۆڵکارانی یەکەمی ئەلعەین بوون.
هیلال یارییەکەی بەشێوهیەکی کۆتایی پێهێنا کەوا  له خولەکی 82 عەلی بەلیحی  به وەرگرتنی کارتی سوور کرایه دەرەوە.
بەم بردنەوەیە هەڵبژاردەی سعودیە 9 خاڵی بەدەستهێنا و لەپێشەوەی ڕیزبەندیدایە هەفتەی داهاتوو ئەلهیلال ڕووبه رووی یانەی ئستقلالی ئێرانی دەبێتەوە.
عەینیش بە یەک خاڵ لە پلەی 11یەم دێت.
له یارییەکی دیکەدا یانەی ئەلشرتەی عێراق و پاختاکوور  عێراق به بێ گۆڵ بەرانبەر بوون.

کەژاڵ حەمیدی