بۆ زیادکردنى مووچە شاندێکى هەرێم دەچێتە بەغدا

(0) / / کردستان / زایەڵە مووچە هەرێم بەغدا


Oct 07, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - بەمەبەستی تۆمارکردنی ناوی نوێ و زیادکردنی مووچەی کەمئەندامان بڕیارە هەفتەى داهاتوو شاندێکى وەزارەتى کار و کاروبارى کۆمەڵایەتى هەرێم سەردانى بەغدا بکات.
 
 کوێستان محەمەد وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی هەرێم رایگەیاند، سەرەتای هەفتەی داهاتو سەردانی بەغداد دەکەن بەمەبەستی تۆمارکردنی ناوی نوێی کەمئەندامان و زیادکردنی مووچەی کەمئەندامان بەگوێرەی یاساکانی هەرێمی کوردستان.
 
 وتیشى، بەشێکى یکەى سەردانەکە تایبەت دەبێت بە  داواکردنی ئەو چوار سەبەتە خۆراکەى لە عێراق  بە کەمئەندامان دەدرێت، لەگەڵ پارەی چاودێری کۆمەڵایەتی کە بەهەمان شێوە لە بەغداد بۆ کەم ئەندامان خەرخ دەکات، بەڵام کەمئەندامانى هەرێم لێى بێبەشن.
 
کامەران کەریم