ژاپۆن دەبێتە خاوەن باشترین لیگی باڵەی جیهان

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش باڵە ماساکی ئۆکاوا


3 كاتژمێر لەمەوپێش

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ یەکێتی تۆپی بالەی ژاپۆن دەیەوێت باشترین خول لە جیهاندا لە ساڵی 2030 بەدەست بهێنێت.

ماساکی ئۆکاوا سەرۆکی رێکخراوی یەکێتی تۆپی بالەی ژاپۆن لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ دەزگایەکی ڕاگەیاندنی بەرازیلی گوتی دەیەوێت کێبڕکێ لەگەڵ خولی ئیتالیا و پۆڵەندا بکات و ببێتە باشترین خولی تۆپی بالەی جیهان.

ئۆکاوا گوتی "لە یەکەم هەنگاودا، بڕیارماندا یاریزانانی ئەمریکای باشوور، بەتایبەتی بەرازیل لە خولەکەی خۆماندا بەکار بهێنین. یاریزانە بەرازیلییەکان ئاستێکی باشیان هەیە و سەرنجی بینەران ڕادەکێشن. لەم وەرزەدا هەر تیپێک دەتوانێت لە یەک کاتدا 2 یاریزانی بیانی بەکار بهێنێت.

سەرۆکی رێکخراوی یەکێتی تۆپی بالەی ژاپۆن دەڵێت: "بۆ ئەوەی ببنە باشترین خولی تۆپی بالەی ژاپۆن لە ساڵی 2030دا، یانەکان ناچارن تا ساڵی 2027 بەتەواوی پیشەگەر بن و ستانداردی پێویست بەدەست بهێنن لەڕووی توانای تەکنیکی، بازرگانی و بەڕێوەبردن". 

ڕێکخراوی یەکێتی تۆپی بالەی ژاپۆنیش یانەکانی ناچار کردووە وەرگێڕ دابمەزرێنن بۆ ئەوەی یاریزانە بیانییەکان بتوانن بەئاسانی لەکەمترین ماوەدا خۆیان لەگەڵ بارودۆخی تیپەکە و خولەکەدا بگونجێنن. 

لەم وەرزەی کە تێداین لیگی باڵەی ژاپۆن بە 10 یانەوە بەڕێوەدەچێت.

کەژاڵ حەمیدی