ڕێنارد، نزیکە لە گەڕانەوە بۆ لیگی سعوودیە

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش کوردستان


3 كاتژمێر لەمەوپێش

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ ڕۆژنامەیەکی سعودی ڕایگەیاند کە ڕاهێنەری پێشووی مەراکێشی تەمەن 59 ساڵ بەمزووانە جێگەی ڕۆبێرتۆ مانچینی دەگرێتەوە لە هەڵبژاردەی تۆپی پێی سعودیە.

ڕۆژنامەی شەرق ئەلئەوسەت لە زاری سەرچاوەکانی هەواڵییەوە بڵاویکردووەتەوە کە یەکێتی تۆپی پێی سعودیە لەگەڵ ئێروی ڕێنارد گەیشتووەتە ڕێککەوتن بۆ ڕادەستکردنی کورسی هەڵبژاردەی تۆپی پێی وڵاتەکە.

ئەو ڕاهێنەرە کە ئێستا بە باشترین هەڵبژاردەی سعودیە دادەنرێت بۆ جێگرتنەوەی رۆبێرتۆ مانچینی، لە نێوان ساڵانی 2019 و 2023 سەرکردایەتی هەڵۆی سەوز (نازناوی هەڵبژاردەی سعودیە) کرد و بردنەوەی 2-1 بەسەر ئەرجەنتین کە مۆندیالی 2022ی بردەوە، بە خاڵی درەوشانەوەی ئەو دادەنرێت.

ڕینارد لە کۆی 45 یاریدا ڕاهێنەری هەڵبژاردەی سعودیە بووە و لەو ماوەیەدا 20 بردنەوە و 10 یەکسانبوون و 15 دۆڕانی تۆمارکردووە.

سعودیە بە پێنج خاڵ لە چوار یاریدا لە پلەی سێیەمی گروپی سێیەمی پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2026 دێت.

کەژاڵ حەمیدی